مێژووی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە پێی ساڵنامەکانی ئاشووڕی-1
مێژووی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە پێی ساڵنامەکانی ئاشووڕی
بەشێک لە پاژی سێهەمی کتێبی مێژووی ئێران (دەورەی ماد)
نووسینی: ا.م.دیاکۆنۆف
وەرگێڕان بۆ زمانی فارسی: بەهرام شاڵگونی
وەرگیران بۆ زمانی کوردی: عوبێد سورخابی
بەشی دووهەم
سه‌رچاوه‌کانی ئاشووڕی و ئوڕاڕتۆیی سه‌ده‌ی نۆیه‌م تا سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی هه‌شته‌می ب.ز، ڵه وڵاتی زاموای ناوه‌ندی و دەرەکی (زاموای داخلی و خارجی) و پاڕسوا، ناوی زۆر شوێن و کێو و ڕووباران له خۆ ده‌گرن. به‌ڵام هیچ ووشه‌یه‌ک ده‌نێویاندا به‌دی ناکرێ که به ئه‌ڕخه‌یانییه‌وه بتوانین بڕیاری لە سەر بدەین کە له ڕیشه‌ی زمانی فارسییه‌وه وه‌رگیرابێ و له‌مه‌ڕ چه‌ند ووشه‌یه‌کیش که ڕیشه‌ی فارسییان هه‌یه، ڕه‌نگه ته‌نیا هاوشێوه‌ییه‌ک ڕووی دابێ. له کۆی ناوی ئه‌و که‌سایه‌تی و فه‌ڕمانڕه‌وایانه‌ی که لێره ناویان هاتووه، ده‌توانین به سانایی هیندێکیان به ئێرانی بزانین، به‌ڵام ئاشکرایه که هیچکامیان ئێرانی نین. به‌م پێیه نێودێر کردنی به‌شێک له وڵاتی پێشووی زاموا به ده‌سته‌واژه‌ی ئێرانیی پاڕسوا (وڵاتی سه‌رسنوور- ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچوونه ڕاست بێ) نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ده ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نویه‌می ب.زدا پانتای به‌رفراوانیی زمانی ئێرانی کۆن، مه‌ڵبه‌ندی زنجیره چیاکانی زاگڕۆسیشی له‌خۆ گرتووه، هه‌رچه‌ند که نه‌یتوانیوە ڕه‌خنه بکاته دۆڵ و ده‌ڕه‌کان. ئاشکرایه که ئه‌م بارودۆخە ده‌بێ به‌هۆی دوورودرێژ بوونی ئه‌م زنجیره کێوانه بووبێ که تا هەرێمی قارس له‌به‌رێک کێشراونه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌مانه، هۆکارگه‌لێک لەگۆڕێدان تا باوه‌ڕ بکه‌ین ئەگەریی ڕه‌خنه کردنی زمانی کۆنی ئێران بۆ سنووره‌کانی عیلام له چه‌ند سه‌ده پێشتره‌وه ده‌ستی پێ‌کردبوو.




















به باوه‌ڕ هێنان به‌م ڕاستییه که مێژووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یێک ئاوێنه‌ی ناسنامه و که‌سایه‌تی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه و به‌م پێیه ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگایه که مێژووی پڕ له هه‌وراز و نشێو و پڕ له ئازایه‌تی و شانازی خۆی به گه‌لانی تر بناسێنی و خاوه‌نداری له ناسنامه‌ی مێژوویی خۆی بکات ، ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م په‌رتووکه به‌م شێوه‌یه ده‌ستنیشان ده‌که‌ین :